پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390762-پیرۆزبایی_ساڵگەڕی_لەدایک_بوونی_حەزرەتی_عیسای_مەسیح(ع)
ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2020 02:46 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)

ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.

حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) کە لە قورئانی پیرۆزدا وەک «ڕۆحوڵڵا» ناوی براوە کوڕی حەزرەتی مریەم(س) یە.

حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) وێڕای پشتڕاست کردنەوەی «تەورات» کتێبی ئاسمانیی جووەکان، مزگێنیی دا کە «لە پاش من پێغەمبەرێک دێت کە ناوی «ئەحمەد، حەزرەتی موحەممەد(ص) پێغەمبەری مەزنی ئیسلامە».

کریستیانەکان لە ڕۆژی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) پێغەمبەری گەورەی ئیلاھی ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوە دەبەن کە دانانی داری کاژی کەسک لە ماڵەکانیان لە ھەمووی ئاشناترە بۆ خەڵکانی دیکە.

ساڵی تازە لە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە ڕۆزمێری زایینی بەکار دێنن لە سەرەتای مانگی ژانویەوە دەست پێ دەکات.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) لە تەواوی پەیڕەوان و ھۆگرانی ئەو حەزرەتە پیرۆز دەکات.