شەترەنج بازانی خوێندکاری ئێران بوونە یەکەمی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390875-شەترەنج_بازانی_خوێندکاری_ئێران_بوونە_یەکەمی_ئاسیا
خولی یەکەم تا سێھەمی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی خونێدکارانی کوڕی ئاسیا کە بە شێوەی ئۆنلاین سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دەسپێبووە بە یەکەم دەرچوونیتیمی ئێران کۆتایی ھات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • شەترەنج بازانی خوێندکاری ئێران بوونە یەکەمی ئاسیا

خولی یەکەم تا سێھەمی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی خونێدکارانی کوڕی ئاسیا کە بە شێوەی ئۆنلاین سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دەسپێبووە بە یەکەم دەرچوونیتیمی ئێران کۆتایی ھات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی خوێندکارانی ئاسیا لە بەشی کوڕان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەپێشبڕکێی 48 وەرزشکار دەسپبێوو کە لە کۆتایی خولی سێھەم وپێشبڕکێکانی رۆژی یەکەم ، تیمی ئێران بە وەدەسھێنانی 7.5 خاڵ بە تەنیایی کەوتە پلەی یەکەمی ریزبەندی . 

ھەروەھا تیمەکانی مەغولستان و ئەندوونزیا بە ریز بە 7 و 6.5 خاڵ کەوتنە ریزەکانی دوھەم و سێھەم . 

ئەم پێشبڕکێیانە تا دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبێ .