لە سلێمانی، دیوانی شێعرەکانی مامۆستا "عەباس حەقیقی" بڵاو کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390885-لە_سلێمانی_دیوانی_شێعرەکانی_مامۆستا_عەباس_حەقیقی_بڵاو_کرایەوە
دیوانی تەواوی شێعرەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی، لە دوو بەرگدا لەلایەن بڵاوگەی چوارچراوە لە سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 06:12 Asia/Tehran
  • لە سلێمانی، دیوانی شێعرەکانی مامۆستا

دیوانی تەواوی شێعرەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی، لە دوو بەرگدا لەلایەن بڵاوگەی چوارچراوە لە سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیوانی شێعرەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی، لە دوو بەرگدا، بە هەوڵی ناسر حەقێقی لە 846 پەڕە لە سلێمانی لە چاپ درا.

پێشەکی بەرگی یەکەم نووسراوی  ئێحسان ئەخەوان لەژێر ناوی (چەند بیرەوەرییەک لە بۆکان و مامۆستا حەقیقی) و بەرگری دووهەمیش پێشەکییەکەی نووسراوی سیروان فەرەیدوون کاکەیی لە ژێرناوی (عەباس حەقیقی مەلی خۆشخوانی نێو گوڵزاری ئەدەبی کوردی)ە.

شێعرەکانی مامۆستا حەقیقی بە زمانی فارسی و کوردییە و هەروەها وەرگێڕدراوی 100 غەزەڵی حافز بە کوردی لەژێرناوی (شەونم) و (کوڵکەزێڕینە)ەشی تێدایە.

ئەو کۆمەڵە شێعرە بەنرخە ئێستا لە سنە و لە بڵاوگەکانی پارێزگەی کوردستان لەبەردەستدایە.

مامۆستا عەباس حەقیقی، لە ساڵی 1284 لە قەرەباغی بۆکان لەدایک بوو و لە ساڵی 1375  لە تەمەنی 91 ساڵان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد. ئەو شاعێرە کوردە، شێعرەکانی سەعدی و حافزی بە کوردی وەرگێڕاوەتەوە.