کانونی یه‌که‌م 30, 2020 14:45 Asia/Tehran
  • زاھیدی بوو بە سێھەمین یاریزانی ئەمساڵی ئۆکرانیا

«شەھاب زاھیدی» یاریزانی ئێرانی لە ڕاوەرگرتنێکی ماڵپەڕی «تریبون»ی ئۆکرانیا بوو بە سێھەمین یاریزانی ھەڵکەوتەی ئەمساڵی تۆپی پێێ ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕاوەرگرتن لە بارەی دیاری کردنی سێ یاریزانی تۆپی پێی یانەکانی ئۆکرانیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بە بەشداریی گەورەڕاھێنەرانی تیپەکانی ھەڵبژاردەو ١٥ یاریزانی ھەر کام لە تیپەکان لە ماڵپەڕی «تریبون» کۆتایی پێ ھات.

ھەر کام لە بەشداران دەبا سێ یاریزان دیاری بکات کە یایزانی یەکەم سێ خاڵ، یاریزانی دووھەم دوو خاڵ و یایزانی سێھەم یەک خاڵی وەردەگرت.

بە پێی دەرەنجامی ئەم ڕاوەرگرتنە «ڤیکتۆر تێسیگانۆف» ھافبەکی تیپی «دینامۆکییەف» بە وەرگرتنی ١٩٧ خاڵ بوو بە باشترین یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆکرانیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

«تایسۆن» لە تیپی «شاختاری دۆنتێسک» بە ١١٢ خاڵ پلەی دووھەمی دەست کەوت و «شەھاب زاھیدی» یاریزانی ئێرانی و ھێرشبەری تیپی ئۆلەمپیکی دۆنتێسکیش بە ٩١ خاڵ پلەی سێھەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

«زاھیدی» لە ئێستادا بە ھەشت گۆڵ، باشترین گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئۆکرانیایەو لە وەرزی پێشووش دا توانی لە تیپی ھەڵبژاردەدا بەشدار بێت.

سەرپەیڤ