کچه‌ یاریزانێکى کورد دەبێتە ئەندامی یانەیەکی ناوداری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391063-کچه_یاریزانێکى_کورد_دەبێتە_ئەندامی_یانەیەکی_ناوداری_عێراق
بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووى وه‌رزشى ھەرێمی کوردستان و عێراق ، کچه‌ یاریزانێکى کورد رووى له‌ یانه‌ى «زه‌ورا» کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2021 12:49 Asia/Tehran
  • کچه‌ یاریزانێکى کورد دەبێتە ئەندامی یانەیەکی ناوداری عێراق

بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووى وه‌رزشى ھەرێمی کوردستان و عێراق ، کچه‌ یاریزانێکى کورد رووى له‌ یانه‌ى «زه‌ورا» کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی عێراقەوە، «بێریڤان جه‌لال» کچە وەرشوانی بەتوانای ھەرێمی کوردستان ، به‌ شێوه‌یه‌کى فەرمیانە رووى له‌ تیپى فوتساڵى یانه‌ى «زه‌ورا»ی به‌شداری  خولى نایابى فوتساڵى کچانى عێراق کرد.

«بێریڤان» ی یاریزانی کورد  پێشتریش به‌ شێوه‌ى خواستن له‌ یانه‌کانى عێراق یاریی کردووه‌و له‌ ھەرێمی کوردستانیش دریسى چه‌ندین یانه‌ى پۆشیووه‌.

بە گوێرەی ئەم ھەواڵە ئەوە بۆ یەکەمجارە کچه‌ یاریزانێکى کورد یارى بۆ یانه‌یه‌کى دێرین و دیارى عێراق بکات که‌ ئه‌ویش یانه‌ى «زه‌ورا»یه‌ .

یانه‌ى «زه‌ورا» که‌ به‌ نه‌وره‌سه‌کان ناسراوە له‌ ساڵى ١٩٦٩ دا دامه‌زراوه. ‌ ، تیپى فوتساڵى کچانی یانەی «زەورا» ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى عێراق دا به‌شدار دەبێت و له‌ هه‌فته‌ى یه‌که‌مى ساڵى نوێ له‌ گه‌ڕى یه‌که‌مى خوله‌که‌ به‌رامبه‌ر گازى باکوور یاری ده‌کات .