کانونی دوھەم 06, 2021 13:37 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانی تۆپی پێی ئێرانی، بوون پاڵێوراوی باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ئاسیا

«مەھدی قائیدی» و «مەھدی عەبدی» دوو یاریزانی تۆپی پێی ئێران، بوون بە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی یاریزانی لاوی ساڵی ئاسیا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»و بە پێی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «مەھدی قائیدی» یاریزانی تۆپی پێی ئێرانیی سەربە یانەی «ئیستیقلال» کە ھاوڕێ لەگەڵ تیپی لاوانی ئێرانی لە قۆناغی لادانی بەشی گروپی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا لە تایلەند ئامادە بوو و لە شەش یاریش دا لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بە سێ گۆڵ و ھاریکارییەکی گۆڵ نەخشاندن چالاکییەکی سەرکەوتووانەی لە خۆی پیشان دا، توانی ببێ بە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ئاسیا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «مەھدی عەبدی» یایزانەکەی دیکەی تۆپی پێی ئێرانیش کە لە مانگی ژوئیەدا بە یانەی پێڕسپۆلیسەوە بوو بە پاڵەوانی ھەڵبژاردەی ئێران و لە ھەڵبژاردەی ھەڵکەوتەو فیناڵی پاڵەوانانی ئاسیا ٢٠٢٠ چالاکیی باش و ئەرێنیی لە خۆی دەرخست، چووە ڕیزی پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ئاسیاوە.

سەرپەیڤ