یانەی «ترابوزان»ی تورکیا بە نیازی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یاریزانەکەی ئێرانە
شوبات 04, 2021 10:24 Asia/Tehran
یانەی تۆپی پێی «ترابوزان سپۆر»ی تورکیا جارێکی تر ھۆگریی خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ «سەیید مەجید حسەینی» بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەکەی دا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، بەرگریکارەکەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە لایەن چەند یانەیەکی تورکیاوە پێشنیاری پێ کراوە، بەڵام تیپی «ترابوزان» نایەوێت بەم ئاسانییە لە دەستی بدات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری تیپی «ترابوزان» پێشنیاری زیادکردنی موچەی یاریزانە ٢٦ ساڵانەکەی ئێرانی کردووە کە گرێبەستەکەی خەریکە کۆتایی پێ دێت، بەڵام وادیارە ھەتا ئێستا ئەو پێشنیارەی قەبوڵ نەکراوە.
«ترابوزان سپۆر» لە ئێستادا لە ڕیزی پێنجەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیادایەو تیپەکانی «فەنەر باغچە»،« بەشیکتاش» و «گاڵاتاسەرای» لە ڕیزەکانی یەکەم ھەتا سێھەم وەستاون.
سەرپەیڤ