قەدەغەی بڵاو بوونەوەی دراماکانی تورکیا لە تاجیکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392795-قەدەغەی_بڵاو_بوونەوەی_دراماکانی_تورکیا_لە_تاجیکستان
سەرۆکی لێژنەی دەوڵەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تاجیکستان لەگەڵ بڵاو بوونەوەی دراماکانی دروست کراوی تورکیا لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئەم وڵاتە دژایەتیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2021 23:01 Asia/Tehran
  • قەدەغەی بڵاو بوونەوەی دراماکانی تورکیا لە تاجیکستان

سەرۆکی لێژنەی دەوڵەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تاجیکستان لەگەڵ بڵاو بوونەوەی دراماکانی دروست کراوی تورکیا لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئەم وڵاتە دژایەتیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی  ڕادیۆ تاجیکی دەرەوەی سنوور، «نورەددین سەیید»  سەرۆکی لێژنەی دەوڵەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تاجیکستان  ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکیی تورکیا لە چێکردنی وەھا دراماگەلێک برەو پێدانی کلتوور و داب و نەریتی ئەم وڵاتەیە و دیارە وەھا دراماگەلێکیش لەگەڵ داب و نەریتی ئێمەی تاجیک دا یەک ناگرێتەوە.

سەرۆکی لێژنەی دەوڵەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی تاجیکستان باسی دامەزرانی کەناڵی «زانست و سروشت»یشی کرد لە بەھاری داھاتوودا.

بە قسەی «نورەددین سەیید» لە تاجیکستان دا ٩٠ کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی دەوڵەتی و تایبەتی چالاکی دەنوێنن.