تیمی ئاکرۆژیمی مەھاباد بوو بە دووھەمی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393420-تیمی_ئاکرۆژیمی_مەھاباد_بوو_بە_دووھەمی_ئێران
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەھاباد گوتی : تیمی ئاکرۆژیمی لیژنەی ژیمناستکی ئەم شارە توانی پلەی دوھەمی پێشبڕکێکانی سەر ئاستی ئێران مسۆگەر بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 09:17 Asia/Tehran
  • تیمی ئاکرۆژیمی مەھاباد بوو بە دووھەمی ئێران

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەھاباد گوتی : تیمی ئاکرۆژیمی لیژنەی ژیمناستکی ئەم شارە توانی پلەی دوھەمی پێشبڕکێکانی سەر ئاستی ئێران مسۆگەر بکات .

قەرەنی مستەفاپوور لە دیمانە لە گەڵ ئێردانا گوتی : پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاکرۆژیمی ئێران بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو و تیمی لیژنەی ژیمناستیکی مەھاباد وەک نوێنەری ئازەربایجانی رۆژاوا لە تەمەنی گەورە ساڵان دا توانی پلەی دوھەم وەدەست بێنێ . 

ئاکرۆژیم لە راستی دا ھەمان ژیمناستیکی ھونەریە کە لە جیاتی دەکارھێنانی ئامێری وەرزشیی ، تاکەکان کار دەکەن و دەبێ جوڵەکان بە جوانیی جێبەجێ بکرێن . 

مەھاباد گرنگ ترین ناوەندی لقی وەرزشیی ئاکرۆژیم لە پارێزگەی دازەربایجانی رۆژاوادایە .