به‌ته‌مه‌نترین موختار لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393443-به_ته_مه_نترین_موختار_لە_هەرێمی_کوردستان_کۆچی_دوایکرد
ئەمڕۆ کەسایەتی دیاری دەڤەری بەرواری باڵا و به ‌ته‌مه‌نترین موختار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، موختاری کانی ماسێ کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 19:51 Asia/Tehran
  • به‌ته‌مه‌نترین موختار لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد

ئەمڕۆ کەسایەتی دیاری دەڤەری بەرواری باڵا و به ‌ته‌مه‌نترین موختار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، موختاری کانی ماسێ کۆچی دوایی کرد.

 

یەلدە شیبا یەلدە، 58 ساڵ مۆختاری کانی ماسێ بووە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک.

بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، سەربەست ئاکرەی، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ راگەیاند:" لەو دەستدانی کەسایەتیێکی وەکو یەلدە له‌ده‌ستدانێکى گەورە بوو بۆ ناوچەکە، لەبەرئەوەی وەک مەرجەعێک بووە بۆ مەسیحیەکانی ناوچەکە".

ئاماژەى بەوەشکرد:" یەلدە ماوەی 58 ساڵ مۆختاری کانی ماسێ بووە، به‌ته‌مه‌نترین موختاربووە لە سەرانسەری ھەرێم و عێراق.

یەلدە شیبا یەلدە لە سالی 1938 لە دایکبووە، ماوەی 58 ساڵ موختاری کانی ماسێ بووە کەسایەتیێکی دیاری دەڤەری بەرواری باڵا بووە، لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک و ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2021، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.