فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی ئێران و قەتەر تەبایی نامە پێکەوە واژۆ دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393541-فیدراسیۆنی_پینگ_پۆنگ_ی_ئێران_و_قەتەر_تەبایی_نامە_پێکەوە_واژۆ_دەکەن
تەبایی نامەی نێوان فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی ئێران و قەتەر واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2021 07:49 Asia/Tehran
  • فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی ئێران و قەتەر تەبایی نامە پێکەوە واژۆ دەکەن

تەبایی نامەی نێوان فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی ئێران و قەتەر واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «میھرداد عەلی قارداشی» سەرۆکی فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی ئێران و «خەلیل ئەلمەھنادی»  سەرۆکی فیدراسیۆنی «پینگ پۆنگ»ی قەتەرو جێگری کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا بۆ ماوەی دوو ساڵ تەبایی نامەی ھاوکارییان لەمەڕ پەرە پێ درانی پەیوەدیی دوو وڵات لە بواری وەرزشی «پینگ پۆتگ» واژۆ کرد.

بە گوێرەی ئەم تەبایی نامەیە ھسەردووک وڵاتەکە بڕیارە لە بوارەکانی ناردنی ڕاھێنەرو داوەر، ئامادە بوونی وەرزشوانانی دوو وڵات لە ھەڵبژاردەی یانەکان، بەرپا کردنی ئوردوی پرۆڤە کردن، بەشداریی وەرزشوانانی ھەردووک وڵات لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان بە میوانداریی ئێران و قەتەرو بەرپا کردنی خولی ڕاھێنانی داوەرو ڕاھێنەر پێکەوە ھاوکاریی بکەن.