«خادمۆلشەریعە» بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393636-خادمۆلشەریعە_بوو_بە_ئەندامی_لێژنەی_وەرزشوانانی_فیدراسیۆنی_جیھانیی_شەترەنج
«سارا سادات خادمۆلشەریعە» کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێران بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج «فیدە».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2021 13:14 Asia/Tehran
  • «خادمۆلشەریعە» بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج

«سارا سادات خادمۆلشەریعە» کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێران بوو بە ئەندامی لێژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج «فیدە».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیھانیی شەترەنج ، لەم لێژنەیەدا جیا لە «سارا سادات خادمۆلشەریعە»، «جو وین جو» شەترەنجکاری ناوداری چینی و وەرزشکارانی ئیمارات، میسر، ڕووسیا، بۆلگاریا، ئەرژەنتین، کۆماری چیک، کاراخستان ، تورکیا، جامائیکا، کۆلۆمبیا و نەیجێریاش بەشدارن.

 کەسی یەکەمی شەترەنجی ئافرەتانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە، وتی: بەڵێ، بۆ ئەندامەتیی لێژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی جیھانی ناوم نووسی بوو و لەم بەشەدا نۆ کەس بۆ گرتنی ئەو پۆستە ئامادە بوونی خۆینیان ڕاگەیاند بوو کە ئەنجومەنی فیدراسیۆنی جیھانی بەبێ دەنگوەرگرتن ناوی ئەندامانی لێژنەکەی ڕاگەیاند کە منیش لە ڕیزیاندا بووم. با ئەوەش بشێم کە ھەڵبەت چوار کەسی دیکەش بە ھۆی ئەنجومەنی فیدراسیۆنەکەوە دیاری کران.

 «سارا سادات خادمۆلشەریعە» لەو ئافرەتە سەرکەوتووانەی شەترەنجی ئێرانە کە ئێستاکە بە ٢٤٩٤ خاڵ لە پلەی چواردەھەمی جیھاندایە.