پلەی سێهەمی هەڵبژاردەی تەکواندۆی ئێران لە تۆرنمێنتی سوفیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393791-پلەی_سێهەمی_هەڵبژاردەی_تەکواندۆی_ئێران_لە_تۆرنمێنتی_سوفیا
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی پیاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای زێڕ بە پلەی سێهەمی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی سوفیا گەیشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2021 05:06 Asia/Tehran
  • پلەی سێهەمی هەڵبژاردەی تەکواندۆی ئێران لە تۆرنمێنتی سوفیا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی پیاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای زێڕ بە پلەی سێهەمی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی سوفیا گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەشتەمین دەورەی تۆرنمێنتی نێودەوڵەتیی تەکواندۆی بولگاریا لە ریزی تەمەنی گەورە ساڵان و گروپی پیاوان و ژنان بە ئامادەبوونی 390تەکواندۆکار ، رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو  .

 حسێن لوتفی ، سروش ئەحمەدی ، ئەمیر محەمەد بەخشی، مێهران بەرخورداری و سەجاد مەردانی وەک نوێنەرانی ئێران لەم پێشبڕکێیانەدا رووبەڕووی خەنیمانی  خۆیان بوونەوە . 

 لە کۆتای ئەم پێشبڕکێیانەدا ، هەڵبژاردەی تەکواندوی ئێران کە لە لایەن حسێن لوتفی و ئەمیر محەمەد بەخشی توانی دوو مەدالیای زێڕ بەدەست بێنێ،  بە 240 خاڵ لە کۆی پیاوان و ژنان توانی بە ناسناوی سێهەم بگات .

 ئەردەن بە سێ مادالیای زێڕ ، یەک برۆنز و 530 خاڵ بوو بە پاڵەوان و بریتانیا بە سێ زێڕ ، یەک زیو ، دو برۆنز و 450 خاڵ لەسەر سەکۆی جێگری پاڵەوانەتی راوەستا .