نەوبەھار لە کەناڵی کوردیی سەحەر ، نەورۆز بەدیاری دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394314-نەوبەھار_لە_کەناڵی_کوردیی_سەحەر_نەورۆز_بەدیاری_دێنێ
بەرنامەی ھەمەڕەنگی نەوبەھار ، بۆن و بەرامەی نەورۆز دێنێتە ماڵی بینەران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2021 05:23 Asia/Tehran
  • نەوبەھار لە کەناڵی کوردیی سەحەر ، نەورۆز بەدیاری دێنێ

بەرنامەی ھەمەڕەنگی نەوبەھار ، بۆن و بەرامەی نەورۆز دێنێتە ماڵی بینەران .

بە گەیشتنی نەورۆز و سەری ساڵ ، کەناڵی سەحەری کوردی  بە بەنامەی ھەمەڕەنگ و تایبەتی  نەوبەھار دەچێتە پێشوازیی بەھار .
 

مستەفا مەحموودی ئامادەکاری بەرنامەی تایبەتی نەوبەھار باسی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرنامەیە لە  حەوت بەشی 65 خولەکی کرد لە دوو رۆژ بەر لە کاتی نوێبوونەوەی ساڵ و گوتی : ئەم بەرنامەیە لە چەندین بەش و بڕگەی جیاجیا پێکھاتووە وەکوو بانگێشتنی گۆرانی بێژان ، بەشی شانۆ ، قسەی جەماوەر ، کلیپی شێعری بەھاریی شاعیرانی کورد و بەشی تەنزئاسای پێشکەشکاری بوکەڵەکار و ھیتر .

شاعیرانی کورد و بەشی تەنزئاسای پێشکەشکاری بوکەڵەکار و ھیتر . مەحموودی لە بارەی بڵاوبوونەوەی مۆسیقای راستەخۆ ئاماژەی کردە ئامادەبوونی گۆرانی بێژانی بەنێوبانگ وەکو، ئیسماعیل شاھی، کەریم خاکی ، ئەحمەد ئیسلامیی ، فواد کەشاوەرز ، سەید تاھیر حسێنی ، ناسر دەبیر ، مەحمود ھەژیر کۆکەیی ، کاوە پیشداد و شوان بانەیی.
 

 ئامادەکاری نەوبەھار لە بارەی زنجیرەی نمایشیی لەم بەرنامەیەدا گوتی : ئەم شانۆیە لە ژێر ناوی بەسەرھاتی ئێمە، چیرۆکی دوو برایە کە یەکیان لە لادێوە بۆ چارەسەریی نەخۆشی دێتە شار و رووبەڕووی بارودۆخی قەرەنتینەی کۆرۆنا دەبێتەوە و بە مانەوە لە ماڵی براکەی، ھاوسەرەکان ھەندێ ماجەرایان بەسەر دێ و چیرۆکەکە بەرەو ئاقاری کۆمێدیا دەچێت و کات و ساتێکی خۆش بۆ بینەر ساز دەکات . ئەیبوب حسێنی ، ھاوڕێ رەزایی ، نازیلا ئەمینی ، ساریە ئەمینی و ... ئەکتەرانی سەرەکیی ئەم شانۆیەن.
 

مستەفا مەحموودی لە کۆتایی دا باسی تۆمارکردنی پلاتۆکانی ئەم بەرنامەیە لە مۆزەی گەلناسیی مەھابادی کرد و گوتی : تۆمارکرانی بەرنامەکە لە مۆزەی گەلناسیی مەھاباد ، ئەم بینا بە نرخە مێژووییەی سەردەمی ئاخر و ئۆخری چاخی سەفەوی ، لە خاڵە بەھێزەکانی ئەم بەرنامەیە .