دیداری «عەبباس جەدیدی» لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394485-دیداری_عەبباس_جەدیدی_لەگەڵ_سەرۆکی_لێژنەی_ئۆلەمپیکی_سووریا
نوێنەری ئێران لە ھەڵبژاردنی کورسیی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی سووریا دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2021 09:35 Asia/Tehran
  • دیداری «عەبباس جەدیدی» لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی سووریا

نوێنەری ئێران لە ھەڵبژاردنی کورسیی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی سووریا دیداری کرد.

«عەبباس جەدیدی» نوێنەری ئێران لە ھەڵبژاردنی کورسیی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا لە درێژەی گەشتەکەی بۆ سووریا بۆ ڕاوێژ لە بارەی دەستخستنی کورسیی ئەم ئەنجومەنە لەگەڵ «فیراس مەوالا» سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئەم وڵاتە دیداری کرد.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا بۆ دیاری کرانی حەوت ئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە پەراوێزی کێبەرکێکانی زۆرانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە کازاخستاندا بەڕێوە دەچێت.

فیدراسیۆنی زۆزانی ئێرانیش «عەبباس جەدیدی» پاڵەوانی جیھان و ئۆلەمپیکی وەک نوێنەری ئێران بۆ ئەم ھەڵبزاردنە ناساندووە ھەتا وێڕای دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی ئاسیا بۆ مسۆگەر کردنی پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ئەم ئەنجومەنەش ھەوڵ بدات.

«جەدیدی» کە بۆ دەستخستنی کورسیی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا ئێستاکە لە وڵاتی سووریادایە چاوی بە سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئەم وڵاتە کەوتووەو وتووێژی لەگەڵ دا کردووە. لە دیدارەکەدا  سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی سووریاش داکۆکیی تۆکمەوتەواوی وەرزش و زۆرانی ئەم وڵاتەی لە «عەبباس جەدیدی» لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا ڕاگەیاندووە.