داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394560-داھێنانێکی_یەکێتی_تۆپی_پێی_ھەرێمی_کوردستان_بۆ_ھاندانی_زیاتری_یاریزانان
داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان و خزمەت کردنیان بەتەمایە باشترینەکانی ھەموو مانگێک دەستنیشان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2021 13:08 Asia/Tehran
  • داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان

داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان و خزمەت کردنیان بەتەمایە باشترینەکانی ھەموو مانگێک دەستنیشان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، داھێنانێکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاندانی زیاتری یاریزانان و خزمەت کردنیان بەتەمایە باشترینەکانی ھەموو مانگێک دەستنیشان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنراوە لەهەریەک لە «بریار ئیسماعیل» ، «دارەوان حەمە»و، «ئاکۆ عەبدولقەهار».

میکانیزمی دەستنیشانکردنەکەش لەڕێگای دەنگدان دەبێت لەلایەن هەریەک لە  ڕاهێنەری یانەکان و کاپیتانی یانەکان و، ئەودەزگاڕاگەیاندنانەش کە ڕوماڵی خولی نایابی ھەرێمی کوردستان دەکەن. واتە هەر ڕاهێنەرێک یاخود کاپیتانی یانەکە و دەزگا ڕاگەیاندنەکان مافی ئەوەیان هەیە سێ دەنگ بدەن بۆ هەریەک لە  باشترین ڕاهێنەر ، باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز. ئینجا لەسەر دەنگی ئەوان باشترینەکان هەڵدەبژێردرێن و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستانەوە خەڵات دەکرێن.