وەرزشێکی جەنگاوەریی لە ئێران موڵەتی چالاکیی وەرگرت
نیسان 03, 2021 19:24 Asia/Tehran
وەرزشی جەنگاوەریی MMA بە وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی وەرزش و لاوان لەمەوبەدوا لە ژێر چاوەدێریی فێدراسیۆنی کومەڵ وەرزشیە جەنگاوەریەکان چالاکیی فەرمی خۆی دەسپێدەکات .
هومایون خوڕەم جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی کومەڵە وەرزشیە جەنگاوەریەکان لە دیمانەیەک لە گەڵ هەواڵدەریی ئیسنادا گوتی : وەزارەتی وەرزش و لاوان موڵەتی فەرمیی چالاکیی لقی هونەرە تێکەڵەکان( MMA ) لە ئێران دەرکردووە و لەمەوبەدوا ئەم لقە وەرزشیە چالاکیی خۆی دەسپێدەکات .
بەر لەوە ئەم وەرزشە چالاکیی فەرمی لە ئێران دا نەبوو و ژمارێک لە وەرزشکارەکانی ئەم بوارە بۆ چالاکیی لەم لقەدا روویان دەکردە کەمپەکانی هەندەران .
وەرزشی جەنگاوەریی MMA تێکەڵێکە لە ورزشە جەنگاوەریەکانی دیکە و چەندین تەکنیکی هەموویانی تێدا دەکاردێت .
سەرپەیڤ