داوەرێکی مەھابادی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394978-داوەرێکی_مەھابادی_کێبەرکێی_ھەڵبژاردەی_تیپی_نیشتیمانیی_زۆرانی_ئازاد_داوەری_دەکات
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: «ھەژار عەبباسی» وەکو داوەری نێونەتەوەیی پلە یەکی ئەم شارستانە، کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 07:44 Asia/Tehran
  • داوەرێکی مەھابادی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: «ھەژار عەبباسی» وەکو داوەری نێونەتەوەیی پلە یەکی ئەم شارستانە، کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازاد داوەری دەکات.

«قەرەنی موستەفا پوور» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، وتیشی:  کێبەرکێی زۆرانی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی وڵات لە بەشی زۆرانی ئازاد لە ئەمڕۆ ١٧ی خاکەلێوە ھەتا ١٩ی  ئەم مانگە بە میوانداریی شاری ڕامسەر لە مازاندەران بەرپا دەکرێت.

وتیشی: «ڕەزا عەلی ئەسغەری» و «ئەفشین ڕادمەرد» لە گێلانەوە، «مەهدی ئاقاوەلی»، «وەحید خۆش تینەت» و «ئەحمەد تاجیک» لە تارانەوە ھاوڕێ لەگەڵ «هەژار عەباسی» وەکو نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەم کێبەرکێیانەدا داوەری دەکەن.

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتیشی: «ھەژار عەباسی» ئاوەری نێونەتەوەیی ئەم شارستانەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە توانیویەتی پلەی یەکی داوەری کردنی زۆرن دەست بخات و لە زیاتر لە ١١ کێبەرکێی دەرەوەی سنوور داوەریی کێبەرکێی نێونەتەوەیی جۆربەجۆر بکات.

شارستانی ٢٤٠ ھەزار کەسیی مەھاباد ٩ ھەزار وەرزشوانی لە قەواخی ٤٣ کۆڕ، ٧٠ یانەی تایبەتی و ٢٠ یانەی دەوڵەتیی ھەیە.