تۆمارکرانی ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395103-تۆمارکرانی_ھەزاران_بەڵگەی_زانستیی_زانستوەرانی_ئێرانی_لە_دنیادا
یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، ڕایگەیاند: ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2021 14:39 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا

یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، ڕایگەیاند: ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا تۆمار کراوە.

«غوڵامحسەین ڕەحیمی شیعرباف» یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران،ڕۆژی پێنج شەممەی ڕایگەیاند: زیاتر لە ٦٦ ھەزار بەڵگەی زانستی لە لێکۆڵەرانی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لە دنیادا تۆمار کرا.

شیعرباف وتیشی: ئێران توانیویەتی لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێگای زانستیی چەندین سەدە بپێوێت.

یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، وتیشی: لێکۆڵەران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران توانیویانە بە توێژینەوەکانیان ، پلەی زانستیی وڵات لە بواری جۆربەجۆری زانستی لە جیھاندا بەرز کەنەوە.

«ڕەحیمی شیعرباف» وتیشی: لە ئێستادا ٤٦ سەیرانگەی زانستی و تەکنیکی لە ئێراندا پێکھاتووە کە ھەزارو ٧٠٠ کۆمپانیای تەکنیکی و زانست بنەما دەگرێتەوە.