داوەرێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاسکیل سواریی پیستی ئولەمپیک داوەری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395583-داوەرێکی_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_پاسکیل_سواریی_پیستی_ئولەمپیک_داوەری_دەکات
داوەری نێونەتەوەیی پاسکیل سواریی ئێران لە بەشی پاسکیل سواری لە پیستی ئولەمپیک دا داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2021 10:15 Asia/Tehran
  • داوەرێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاسکیل سواریی پیستی ئولەمپیک داوەری دەکات

داوەری نێونەتەوەیی پاسکیل سواریی ئێران لە بەشی پاسکیل سواری لە پیستی ئولەمپیک دا داوەری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا» «مەجید ناسری» داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە لایەن یەکێتیی جیھانیی پاسکیل سواری  (UCI) بۆ داوەری کرڕدن لە بەشی پاسکیل سواریی ئولەمپیکی تۆکیۆ ھەڵبژێررا.

«ناسری» دوو ساڵ لەمەوبەر وەکو داوەر لە بەشی جاددەیی ئۆلەمپیک دا دیاری کرا بوو ئا بەمجۆرە لە ئێستادا لە ھەردووک بەشی پیست و جادەیی دا داوەری دەکات.

پاسکیل سواریی ئێران پشکێکی وەرزشوانی لە بەشی جاددەیی دا ھەیە.

کێبەرکێکانی پاسکیل سواری لە بەشی جاددەیی دا ٢٤ی ژولای «دووھەمی گەلاوێژ» و بەشی پیستیش لە دووزەمی ئاگۆست واتە «١١ی گەلاوێژ» دەست پێ دەکات.