مەدالیای زێڕی وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا
نیسان 25, 2021 18:06 Asia/Tehran
وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران ، لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا توانی مەدالیای زێڕی یەک تەکان ، دوو تەکان و کۆی بەرزکردنەوەکان وەدەست بێنێ .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، عەلی داودی وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئێرانی دەستەی سەروی 100 کیلۆ رۆژی یەکشەممە لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا توانی مەدالیای یەک تەکان و کۆی بەرزکردنەوەکان بەدەست بێنێ .
داودی ، لە دوایین رۆژی پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا بە مێوانداریی تاشکەند بە کۆی 435 کیلۆ توانی سێ مەدالیای زێڕی گەورە ساڵانی ئاسیا وەدەست بێنێ .
ئەو وەرزشکارە بە گشتی لە کۆی 435 کیلۆ ، سێ مەدالیای دەستەی سەرووی 100 کیلۆی وەدەست ھێنا .
سەرپەیڤ