بەرواری تازەی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا ڕاگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395879-بەرواری_تازەی_کێبەرکێکانی_تۆپی_دەستی_یانەکانی_ئافرەتانی_ئاسیا_ڕاگەیەندرا
بەرواری تازەی بەرپا کرانی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا دیاری کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • بەرواری تازەی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا ڕاگەیەندرا

بەرواری تازەی بەرپا کرانی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا ڕایگەیاند:  کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا لە ٦ ھەتا ١٣ی پوشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

بەرلەمە بڕیار وا بوو ئەم کێبەرکێیانە لە ١٧ ھەتا ٢٥ی جۆزەردان بەڕێوە بچێت کە ئەم بەروارە پەکی کەوت و ئەمڕۆش بەرواری تازەی بەرپا کرانی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئافرەتانی ئاسیا ڕاگەیەندرا.

بە ڕاگەیەندرانی خۆسازدان و ئامادە بوونی تیپی «ئیشتادسازە»ی مەشھەد وەکوو پاڵەوانی ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران، فیدراسیۆنی ئێرانیش ئەم تیپەی وەکو نوێنەری تۆپی دەستی وڵات لەو کێبەرکێیانەدا بە کۆنفیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا ناساند.

ئەم کێبەرکێیانە بە میواندارەتیی «ئاڵماتی» لە کازاخستان بەڕێوە دەچێت.