ئێران بوو بە میوانداری پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397053-ئێران_بوو_بە_میوانداری_پێشبڕکێکانی_بەیس_باڵی_کاپی_رۆژاوای_ئاسیا
بە پشتڕاستکردنەوەی فێدراسیۆنی بەیس باڵی ئاسیا (BFA) ، پازدەھەمین خولی پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا ئەیلوولی ئەمساڵ بە میوانداریی ئێران بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە میوانداری پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا

بە پشتڕاستکردنەوەی فێدراسیۆنی بەیس باڵی ئاسیا (BFA) ، پازدەھەمین خولی پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا ئەیلوولی ئەمساڵ بە میوانداریی ئێران بەڕێوەدەچێت .

ئەم پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی 6 تیمی یەکەمی رەنکینگی رۆژاوای ئاسیا بەڕێوەدەچێت و ھەڵبژاردەکانی سریلانکا ، پاکستان ، ھیندستان ، ئێران ، بەنگلادش و نێپاڵ تیایدا ئامادە دەبن . 

بڕیارە ئەم پێشبڕکێیانە رۆژانی 28 ی ئەیلوول تا سێی ئوکتوبر ی ئەمساڵ لە زەوی بەیس باڵی یاریگەی ئینقلابی شاری کەرەج ( ناوەندی پارێزگای ئەلبورز لە رۆژاوای تاران ) بەڕێوەبچێت . 

دوو تیمی سەرکەوتووی ئەم پێشبڕکێیانە مۆڵەتی ئامادەبوون لە پێشبڕکێیکانی بەیس باڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا  بەدەست دێنن کە دیسامبری ئەمساڵ لە شاری تای چینگی تایوان بەڕێوەدەچێت.