تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی نابیسایانی ئێران و مالێزی یەکسان ھاتنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397169-تیپە_نیشتیمانیەکانی_تۆپی_پێی_نابیسایانی_ئێران_و_مالێزی_یەکسان_ھاتنەوە
تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی نابیسایانی ئێران و مالێزی لە یاریی ٩٠ خولەکیی یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی ئاسیاو ئەقیانووسیە بە دەرەنجامی یەک _یەک وازیان ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2021 07:04 Asia/Tehran
  • تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی نابیسایانی ئێران و مالێزی یەکسان ھاتنەوە

تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی نابیسایانی ئێران و مالێزی لە یاریی ٩٠ خولەکیی یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی ئاسیاو ئەقیانووسیە بە دەرەنجامی یەک _یەک وازیان ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپە نیشتیمانیەکانی تۆپی پێی نابیسایانی ئێران و مالێزی  کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە زەویی سەوزەڵانیی ژمارە یەکی ئۆلەمپیکی دوورگەی «کیش» بەرەوڕووی یەکتر بوونەوەو لە خولەکی ١٦ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا سەرەتا «موحەممەد ئەلموحەممەد» یاریزانی ژمارە ھەشتی تیپەکەی مالێزی توانی ھەڵەی یاریزانانی ئێران بقۆزێتەوەو یەکەم گۆڵی کێبەرکێکە تۆمار کات. بەڵام یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێرانیش لە کورتترین مەودای زەمەنی بە گۆڵێکی «عەلی زەینالوەند» یاریزانی ژمارە پێنجی یانەکەی ئێران تۆڵەیان کردەوەو دەرەنجامەکەیان کرد بە یەکسان.

گەورەڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیەدا، یاریەکەی بە تاقەت پڕوکێن وەسف کردو وتی: ئێران تەواو بە سەر یارییەکەدا زاڵ بوو ئەوە نەبێ بەس توشی خافڵان ھات و یەکەم گۆڵی یارییەکەی لێ کرا کە ھەڵبەت دەستبەجێ دوای چەند خولەکێک قەرەبووی کردەوە.

«موحەممەد حسەین ڕەزائی» بە دەربڕینی ئەمەی کە گەرماو ھاڵاوی کەشەکە لەو ھۆکارانەی دابەزینی تواناییەکانی تیپەکەی ئێران بوو، وتیشی:لە یارییەکەی دواترمان کە لەگەڵ عێراق دەبێت ھەوڵی بردنەوە دەدەین ھەتا بتوانین بە تۆمار کردنی سێ خاڵی دیکە مۆڵەتی بەشداری لە ئۆلەمپیکمان دەست کەوێت.