گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ: یاریزانانی ئێران بەھێزترو خێراترن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397172-گەورەڕاھێنی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ھۆنگ_کۆنگ_یاریزانانی_ئێران_بەھێزترو_خێراترن
گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ وتی: یاریزانانی ئێران باڵابەرزتر، بەھێزترو خێراترن و لەچاو ئێمە کارامەوچالاکترن و دەتوانن بە خێراییەکی زۆرترەوە یاری بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2021 08:19 Asia/Tehran
  • گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ: یاریزانانی ئێران بەھێزترو خێراترن

گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ وتی: یاریزانانی ئێران باڵابەرزتر، بەھێزترو خێراترن و لەچاو ئێمە کارامەوچالاکترن و دەتوانن بە خێراییەکی زۆرترەوە یاری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میکسۆ پاتلاینێن» گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ بەرلە کێبەرکێی تیپەکەی لەگەڵ ئێراندا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: خۆسازدانی ئێمە بە گوێرەی بەرنامە دەڕواتە پێشەوە، بەڵام پرۆشەکان لە زەوییەکی سانەو تەخت دا بەڕێوە ناچن.

وتیشی: ئێران و ژاپۆن و کۆریای باشووری ھێزمەندترین تیپەکانی ئاسیان و دیارە ئەمەش گرفتێکی گەورەیە بۆ ئێمە، یاریزانانی ھۆنگ کۆنگ دەبێ بە ڕوانگەو دروشمی «ھۆنگ کۆنگ قەت نامرێ» یاری بکەن.

گەورەڕاھێنی فەنلاندیی تیپی نیشتیمانیی ھۆنگ کۆنگ ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد کە،  یاریزانەکانی ئێران باڵابەرزتر، بەھێزترو خێراترن و لەچاو ئێمە کارامەوچالاکترن و دەتوانن بە خێراییەکی زۆرترەوە یاری بکەن. ئێران یاریزانی وای ھەیە کە لە ھەڵبژاردەکانی ئەورووپا یاری دەکەن، بەھیوام یاریی ئێمەش بتوانێ ببێتە ھۆی سەرشووڕمانیان.