زۆرانبازی سنەیی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی ئەرتەشی ئێرانی بردەوە
حوزهیران 05, 2021 15:11 Asia/Tehran
زۆرانبازی سنەیی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی ئەرتەشی ئێرانی بردەوە و خۆی بۆ کێبەرکێیە جیهانییەکان ئامادە دەکات.
بە پێی هەواڵی مێهر، سامان عەزیزی زۆرانبازی فەرەنگی کاری سنەیی لە کێبەرکێیەکانی ئەرتەشی ئێران لە کێشی 87 کیلۆ پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و میداڵی زێڕی بردەوە.
عەزیزی پاش سەرکەوتن لەم قۆناغە و بەدەست هێنانی ئەم پلە، خۆی بۆ کێبەرکێیە جیهانییەکانی ئەرتەش ئامادە دەکات.