جامی جیھانیی کرۆڤاسیا، تیمی تفەنگی بای ژنانی ئێران مەدالیای زیڕی وەرگرت
حوزهیران 26, 2021 02:15 Asia/Tehran
تیمی دەمانچەی بای ژنانی ئێران لە پێشبڕکێکانی جامی جیھانیی کرۆڤاسیا توانی مەدالیای ئاڵتوون وەرگرێ .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، تیمی تفەنگی بای ژنانی ئێران لە فیناڵی ئەم پێشبڕکێیانەدا لە رووبەڕووبوونەوەی تیمی روسیا سەرکەوت و بوو بە خاوەنی مەدالێکی زێڕ .
لەم بڕگەیەدا دوای ئێران تیمەکانی روسیا و ھەنگاریا بە ریز بوون بە دوھەم و سێھەم .
تیمی تفەنگی بای پیاوانیش لەم پێشبڕکێیانەدا پلیەی سێھەمی بەدەست ھێنا .
پێشبڕێکانی نیشانشکاندنی جامی جیھانیی لە 22ی حوزەیرانەوە تا سێی تەمووز بە ئامادەبوونی 520 وەرزشکار لە 47 وڵاتی جیھانەوە بە میوانداریی کرۆڤاسیا خەریکە بەڕێوەدەچێ .