زۆرانبازی کوردستانی بۆ هەڵبژا دەی نەتەوەیی ئێران بانگهێشت کرا
زۆرانبازی کوردستانی بۆ سێزدەهەمین قۆناغی ئۆردوی یانەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەورەساڵان بانگهێشت کرا.
بە پێی هەواڵی مێهر، سێزدەهەمین قۆناغی ئوردوی ئامادەیی زۆرانی ئازادی وڵات بە بەشداری 22 زۆرانباز تاکوو 11ی پووشپەڕ لە تاران بەڕێوە دەچێت.
محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی لێهاتووی کوردستانی لە کێشی 86 کیلۆ هاوڕێ لە گەڵ حەسەن یەزدانی و سەجاد غوڵامی بۆ ئەم ئوردووە بانگهێشت کران.
شیاوی ئاماژەیە هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی گەورەساڵانی وڵات خۆیان بۆ بەشداری لە ئولەمپیکی تۆکیۆ ئامادە دەکەن.
دووهەمین ئۆردوی هەڤبژاردەی نەتەوەیی هەندباڵ لە مەشهەد بەڕێوە دەچێت کە دوو خاتوونی کوردستانی بۆ بەشداری لەم ئوردوە بانگهێشت کران.
28 یاریزان لە دووهەمین ئوردوی هەڵبژاردەی هەندباڵ لە مەشهەد راهێنانەکانی خۆیان بەرێوە دەبەن.
لە سەر بانگهێشتی کادیری تەکنیکی فێدراسیۆن، هەدیە وەیسی و کارێن ئەسڵانی دوو خاتوونی کوردستانی لەم ئوردوەدا بەشدارن.