یەکەم خەنیمی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە ئۆلەمپیک ئاشکرا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398339-یەکەم_خەنیمی_تیپی_نیشتیمانیی_باسکەی_ئێران_لە_ئۆلەمپیک_ئاشکرا_بوو
تیپی باسکەی کۆماری چیک بە وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بوو بە یەکەم خەنیمی ئێران لە کێبەرکێکاندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 06, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • یەکەم خەنیمی تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە ئۆلەمپیک ئاشکرا بوو

تیپی باسکەی کۆماری چیک بە وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بوو بە یەکەم خەنیمی ئێران لە کێبەرکێکاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی تیپە نیشتیمانییەکانی کۆماری چیک و یۆنان شەوی ڕابردوو بە تۆمار کرلانی پشکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپەکەی چیک توانی خەنیمەکەی خۆی بە دەرەنجامی ٩٧ بە ٧٢ شکست پێ بێنێ و بۆ یەکەم جار خۆی لە ئۆلەمپیک دا ببینێتەوە.

ئا بەمجۆرە تیپی کۆماری چیک وەکو دواین تیپی ناسێندراو بە گروپی یەکەمی کێبەرکێکانی باسکەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ناسێندرا. لەم گروپەدا تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لەگەڵ تیپەکانی فەرەنسا، ئەمریکاو کۆماری چێک ھاوگروپە.

بە پێی ڕۆژمێری لێژنەی کارگێڕیی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک، تیپەکەی ئێران دەبێ لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی دا لە بەرواری سێھەمی گەلاوێژ ڕووبەڕووی چێک بێتەوە.

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە دووھەمین کێبەرکێی دا لە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ ڕووبەڕووی تیپەکەی ئەمریکا دەبێتەوەو لە یاریی سێھەمیشی دا لە ڕۆژی ٨ی گەلاوێژ دەبێ ڕووبەڕووی فەزرەنسا بێتەوە.

سی و دووھەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ یەکەمی گەلاوێژی ١٤٠٠ لە تۆکیۆدا دەست پێ دەکات.