یارییەکانی ئۆلەمپیک،،، شکست ھێنانی قورسی فەرەنسا لە ھەمبەر نوێنەرەکەی ئەمریکای باشووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398885-یارییەکانی_ئۆلەمپیک_شکست_ھێنانی_قورسی_فەرەنسا_لە_ھەمبەر_نوێنەرەکەی_ئەمریکای_باشووری
تیپی تۆپی پێی فەرەنسا لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە یارییەکانی ئۆلەمپیک دا لە ھەمبەر مەکسیک شکستێکی سەرشۆڕانەی تاقی کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2021 11:55 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئۆلەمپیک،،، شکست ھێنانی قورسی فەرەنسا لە ھەمبەر نوێنەرەکەی ئەمریکای باشووری

تیپی تۆپی پێی فەرەنسا لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە یارییەکانی ئۆلەمپیک دا لە ھەمبەر مەکسیک شکستێکی سەرشۆڕانەی تاقی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم یارییەدا کە لە نێو گروپی یەکەم دا ئەنجامی گرت، فەرەنسا بە دەرەنجامی ٤ بە ١ شکستی ھێنا و ئەمەش بوو بە یەکەم دیاردەی سەرسووڕھێنەری ڕووداوی ئۆلەمپیک. گەیمی یەکەمی یارییەکە دوو ھەلی باشی بۆ فەرەنسا ڕەخساند کەچی لە کۆتایی ٤٥ خولەکەکەدا ھەردووک تیپەکە بە دەستی بەتاڵ گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا.

مەکسیک لەم یارییەدا لە خولەکەکانی ٤٧ و ٥٥ بە ڕیز بە ھۆی «ئێرنێستۆ وێگا»و «فرانسیسکۆ کۆدوڤا» دوو گۆڵی تۆمار کردو دوو گۆڵەکەی دیکەی ئەم تیپەش لە خولەکەکانی ٨٠ و لە وەختی قەرەبووی گەیمی دووھەم دا دەروازەی فەرەنسای ھەڵتەکاند و ئا بەمجۆرە تاقەگۆڵەکەی «ژینیاک»ی فەرەنسیش بۆ تیپەکەی ھیچی لێ نەوەشایەوە.

لە ململانێکانی دیکەدا تیپی کۆریای باشووری بە دەرەنجامی یەک بە سیفر یارییەکەی بە نیئوزیلەند دۆڕاندو ئیسپانیاش لە بەرامبەر میسردا بە بێ گۆڵ وازی لە سەرکەوتن ھێنا.