ھەڵکشانی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی ئێران بۆ فیناڵی پێشبڕکێ تیمیەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399009-ھەڵکشانی_ھەڵبژاردەی_نیشتمانیی_تەکواندۆی_ئێران_بۆ_فیناڵی_پێشبڕکێ_تیمیەکانی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی ئێران بە سەرکەوتنی بەھێز لە بەرامبەر ژاپۆن توانی بگاتە فیناڵی پێشبڕکێ تیمیەکانی ئۆلەمپیک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی ئێران بۆ فیناڵی پێشبڕکێ تیمیەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تەکواندۆی ئێران بە سەرکەوتنی بەھێز لە بەرامبەر ژاپۆن توانی بگاتە فیناڵی پێشبڕکێ تیمیەکانی ئۆلەمپیک.

لەسەر پێشنیاری فێدراسیۆنی جیھانیی تەکواندۆ و پشتڕاستکردنەوەی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک بۆ یەکەم جار پێشبڕکێ تیمیەکانی ھاوبەشی تەکواندۆ بە شێوەی تاقیکاریانە لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ دا بەڕێوەدەچێت ، تیمەکانی ئێران و چین توانیان لە رێگەی پێشبڕکێکانی جامی جیھانی و ھونەرە رەزمیەکان پشکی ئامادەبوون لەم رووداوەدا وەدەست بێنن و بە راگەیاندنی فێدراسیۆنی جیھانیی تیمەکانی لێواری عاج و روسیا و ژاپۆنیش ئامادەن . 

ئێران و ژاپۆن کە لە گروپی دوھەمدان ئەمڕۆ دوشەممە رووبەڕووی یەک بوونەوە لە سێھەمین رۆژی ئەم پێشبڕکێیە و سەرەنجام تەکواندۆکارانی ئێران توانیان بە ئەنجامی 52 بە 31 سەرکەون و بگەنە فیناڵ .