ئۆلەمپیک ،،، «عیبادی پوور» بوو باشترین تۆپ وەشێن و وەرگری باڵەی ئۆلەمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399130-ئۆلەمپیک_عیبادی_پوور_بوو_باشترین_تۆپ_وەشێن_و_وەرگری_باڵەی_ئۆلەمپیک
سەریاری دووھەمی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە چووە ڕیزی یەکەمی باشترین یاریزانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بواری باشترین تۆپ وەشێن و باشترین وەرگر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2021 10:13 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، «عیبادی پوور» بوو باشترین تۆپ وەشێن و وەرگری باڵەی ئۆلەمپیک

سەریاری دووھەمی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە چووە ڕیزی یەکەمی باشترین یاریزانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بواری باشترین تۆپ وەشێن و باشترین وەرگر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە سێھەمین یاریی خۆی دا لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بە دەرەنجامی سێ یبە سیفر لە ھەمبەر کەنەدا شکستی ھێنا کەچی سەرباری ئەمەش «میلاد عیبادی پوور» لەم کێبەرکێیەش دا وەک دوو یارییەکەی پێشوو بە جوانی خۆی دەرخست و پێنج خای تۆپ وەشاندنیشی دەست خست.

ھەتا کۆتایی ڕۆژی سێھەمی باڵەی پیاوانی ئۆلەمپیک، «عیبادی پوور» بە ٦٨ وەرگرتنی سەرکەوتوو، چووە ڕیزی یەکەمی باشترین وەرگرو بە ٨ خاڵیشەوە لە پلەی یەکەمی باشترین تۆپ وەشێنی یارییەکاندا وەستا.