ئۆلەمپیک ،،، ئۆسترالیا یەکەم میدالیای لە باسکەدا مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399513-ئۆلەمپیک_ئۆسترالیا_یەکەم_میدالیای_لە_باسکەدا_مسۆگەر_کرد
تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئۆسترالیا بۆ یەکەمجار لە ئۆلەمپیک دا بوو بە خاوەنی میدالیاو بە دەستخستنی برۆنزێک کاری خۆی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ کۆ تای پێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، ئۆسترالیا یەکەم میدالیای لە باسکەدا مسۆگەر کرد

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئۆسترالیا بۆ یەکەمجار لە ئۆلەمپیک دا بوو بە خاوەنی میدالیاو بە دەستخستنی برۆنزێک کاری خۆی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ کۆ تای پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیزبەندیی کێبەرکێی باسکەی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ڕۆژی یەکشەممە لە نێوان ئۆسترالیاو ئۆسلۆڤۆنیا بەرپا کراو ئۆسترالیا توانی ١٠٧ بە ٩٣ سەرکەوتن تۆمار کات و میدالیای برۆنز بە خۆی تەرخان بدات.

«پتی میلزە» ئەستێرەی ئۆسترالیاش بەشداری یارییەکە بوو کە بە دەستخستنی ٤٢ خاڵ و ڕەخساندنی ھەڵی ٩ گۆڵ ناسناوی باشترین یاریزانی مەیدانەکەی بە خۆی تەرخان دا.

ئەمە یەکەم میدالیای ئۆسترایاییەکان لە مێژووی باسکەی ئۆلەمپیک دا دێتە ئەژمار.