دەست پێ بوونی حەوتەی دوھەمی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399973-دەست_پێ_بوونی_حەوتەی_دوھەمی_تۆپی_پێی_ھەڵبژاردەی_نایابی_کۆماری_ئازەربایجان
حەوتەی دوھەمی وەرزی تازەی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2021 10:07 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی حەوتەی دوھەمی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان

حەوتەی دوھەمی وەرزی تازەی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە «گۆڵز»، تیپی تۆپی پێی «سومقائیت» لە یەکەم یاریی حەوتەی دوھەمی وەرزی تازەی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان بە دوو گۆڵ تیپی «سەباح»ی بەزاند.

«حوججەت حەق ویردی» و «عەلی قوربانی» بەرگریکارو ھێرشبەری ئێرانی بە تەواوی لە تیپەکەی ئازەربایجاندا یارییان کردو قوربانی لە خولەکی ٣٢ یەکەم گۆڵی بۆ «سومقائیت» تۆمار کرد.

لە خشتەی ھەڵبژاردەی نایابی کۆماری ئازەربایجان تیپی «سومقائیت» بە ٦ خاڵ بوو بە سەرپەڕ و تیپەکانی «قەباڵە» و «سەبائیل» بە ٣ خاڵ لە پلەی دووھەم و سێھەم دا گیرسانەوە.