له‌پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌مشه‌و فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته میوانی ئۆکراینا
له گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به کۆتاییه‌کانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌رو له گڕوپی چواره‌می پاڵاوتنه‌کاندا، ئه‌م شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو، ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکراینا.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دوایین یه‌که‌ی مه‌شقی بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ یاریه‌که به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر دیدێ دیشامپ سازکردو کلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌که به‌هۆی گرفتی ته‌ندروستی له ماسولکه‌کانی، نه‌یتوانی مه‌شقه‌کان ته‌واوبکات، بۆیه به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر ئۆکرایناو یاری دواتری پاڵاوتنه‌کان له‌به‌رامبه‌ر فنله‌ندا ناکات.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گروپی چواره‌می پاڵاوتنه‌کان دایه و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرایناش به چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌که دێت.