شوبات 13, 2026 13:23 Asia/Tehran
  • زمانی کوردی، چەرکەسی، ئەرمەنی و سریانی لە تورکیا لە مەترسیی تیاچووندان

سەرۆکی سەندیکای فەرمانبەرانی ئیدارەی پەروەردەی ئیزمیر بە ڕەخنە لە کەمبوونی ستافی مامۆستا و فێرکار، بەربڵاوی بەدخۆراکی لە نێو خوێندکاراندا و نەڕەخسانی هەلو مەرجی وانەوتنەوە بە زمانی دایک ڕایگەیاند کە ڕەوشی قوتابخانەکانی ئەم ناوچەیە گەلێکک جێی نیگەرانییە.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی ناوەراستی ساڵی خوێندن و گەڕانەوەی نزیکەی ١٦ ملیۆن خوێندکار لە تورکیا بۆ پۆلەکانیان، زولێخا دانیلی، سەرۆکی یەکێتی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردەی ئیزمیر سەبارەت بە کێشەکانی بواری خوێندن و پەروەردە وتی کە کێشە بنەڕەتییەکان  هەر لە جێی خۆیاندان  و ئایدیۆلۆژییەکان لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشە سەرەتاییەکان سیاسەتگەلی ئایدۆلۆژیکیان کردووە بە ئەولەوییەت.

ناوبراو وتیشی: پەروەردە بە زمانی دایکی چ لە ڕووی فەرهەنگی و چ لە ڕووی پەروەردەییەوە تەواو پێویستە، ئەو منداڵانەی بە زمانی دایکی ناخوێنن، لەچاو هاوتەمەنەکانیان کە بە زمانی فەرمیی وڵات قسە دەکەن، درەنگتر دەچنە ناو پرۆسەی فێربوونەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دژواربوونی تێگەیشتن لە وانەکان، دواکەوتن لە خوێندن و نایەکسانی کۆمەڵایەتی.

سەرپەیڤ