ئه‌یلوول 04, 2021 16:43 Asia/Tehran
  • کۆمپانیایه‌کى کوردى ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ فیفا ده‌کات بۆ  گواستنەوەی ھەواڵەکانی مۆندیالى 2022

کۆمپانیایه‌کى کوردى ئاشکرایده‌کات، بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وان توانیویانه‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى چالاکى‌و هه‌واڵه‌کانى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر.

له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ، کۆمپانیاى مونلاین کە کۆمپانیایەکى کوردیە ئاشکرایکرد، "بۆ یەکەمجارە کۆمپانیایەکى کوردى بتوانێت پەیوەندى لەگەڵ یه‌کێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) ببه‌ستێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ڕێککه‌وتنه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌که‌ ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌کانى فیفادا چالاکیه‌کانى مۆندیال ده‌توانین به‌زمانى کوردى بگوازینه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌کى فیفاشدا ناوى ئێمه‌ هاتوه‌و تۆمارکراوین".

هاوکات هاوڵاتیانیشى ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاکه‌یانه‌وه‌ بلیتى گه‌شتکردن بۆ ته‌ماشاکردنى یاریه‌کان به‌ده‌ستبێنن.

سەرپەیڤ