پێنجەمین پاڵەوانەتی بەردەوامی ئێران لە بالەی پاڵەوانەتی جامی یانەکانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401641-پێنجەمین_پاڵەوانەتی_بەردەوامی_ئێران_لە_بالەی_پاڵەوانەتی_جامی_یانەکانی_ئاسیا
یانەی فولادی سیرجان ، بە بردنەوەی ئەلعەرەبی قەتەر بووبە سەرکەوتووی پێشبڕکیکانی بالەی پاڵەوانەتی جامی یانەکانی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • پێنجەمین پاڵەوانەتی بەردەوامی ئێران لە بالەی پاڵەوانەتی جامی یانەکانی ئاسیا

یانەی فولادی سیرجان ، بە بردنەوەی ئەلعەرەبی قەتەر بووبە سەرکەوتووی پێشبڕکیکانی بالەی پاڵەوانەتی جامی یانەکانی ئاسیا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، تیمی بالەی فولادی سیرجان دوێنێ هەینی لە فیناڵی ململانێی جامی یانەکانی ئاسیا لە تایلەند لەگەڵ تیمی ئەلعەرەبی قەتەر یاریی کرد وتوانیی لە کۆتایی دا بە ئەنجامی سێ بە یەک یاریەکە بباتەوە وپلەی پاڵەوانەتی ئەم خۆلە لە پێشبڕکیکان بە خۆی تەرخان بدات.

ئەمە یەکەمین پاڵەوانەتی فولادی سیرجان ، لەم پێشبڕکێیانەدابوو. پلەی سێهەمی ئەم خولە لە پێشبڕکیکان ، درا بە تیمی بوروستنیسکی قەزاقستان کە توانیی بە ئەنجامی سێ بە سفر لە تیمی ناخون چاسیمای تایلەندی تێپەڕیت. پێشبڕکیکانی جامی یانەکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٠ بە هۆی یڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوە نەچوو.

بە پێی ئەمە فولادی سیرجان ، توانی بۆ پێنجەمین خولی بەردەوام پاڵەوانەتی بهێڵێتەوە بۆ ئێران . لە خۆلی پێشوویش یانەی شارەوانیی وەرامین ببوو بە پاڵەوان.

نوێنەرانی ئێران لە شەش  خۆل لە حەوت خولی ئەم دواییە پلەی یەکەمیان بە خۆ تەرخان داوە.