کچە کاراتەکاری کوردستانی بووە جێگری پاڵەوانی لاوانی ئێران
تشرینی یهکهم 18, 2021 03:47 Asia/Tehran
ئانیتا فەیزی کچە کاراتەکاری کوردستانی لە کێشی ٥٣ کیلۆی لاواندا بووە جێگری پاڵەوانی ئێران.
بە پێی هەواڵی مێهر، رکابەرییەکانی کاراتەی قارەمانی و هەڵبژاردنی کچان بە بەشداری وەرزشوانانی سەرانسەری وڵات لە دوو بەشی کاتا و کۆمیتە لە زەنجان بەڕێوە چوو.
ئانیتا فەیزی کچی کاراتەکاری کوردستانی لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە لە کێشی ٥٣ کیلۆی لاواندا پلەی جێگرایەتی پاڵەوانی وڵاتی بەدەست هێنا و میداڵیای زیوی بردەوە.