کۆتایی حەوتەی دەیەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401949-کۆتایی_حەوتەی_دەیەمی_سوپەرلیگی_تۆپی_پێی_تورکیا
حەوتەی دەیەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی تیپی «بەشیکتاش» لە داربیی ئەستەمۆڵ کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • کۆتایی حەوتەی دەیەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا

حەوتەی دەیەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی تیپی «بەشیکتاش» لە داربیی ئەستەمۆڵ کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە گۆڵز، حەوتەی دەیەمی تۆپی پێی سوپەر لیگی تۆپی پێی تورکیا بە ئەنجام دانی پێنج یاری کۆتایی پێ ھات.

لە دیدارەکانی حەوتەی دەیەمی تیپەکانی «ئەستەمۆڵ باشاک شەھیر»، «بەشیکتاش»، «ئالانیا سپۆر» بە دەرەنجامی ٢ بە ١ تیپەکانی «ئانتالیا سپۆر»، «گالاتای سەرای» و «فەنەر باخچە»یان شکست پێ ھێنا.

دەرەنجامی دوو یارییەکەی دیکەش لە نێوان تیپەکانی «سیواس سپۆر» و «ئادێنا دمیر سپۆر» «فاتح کاراگومرگ» و«حاتای سپۆر» ١ بە ١ کۆتایی پێ ھات و بوون بە یەکسان.

لە خشتەی سوپەرلیگی تیپی «ترابوزان» بە ٢٤ خاڵەوە لە سەرپەڕو تیپە ٢٠ خاڵییەکانی «حاتای سپۆر»، «بەشیکتاش» و «فەنەر باخچە» دووھەم ھەتا چوارەمن.