ئێران بە فەرمی بوو بە ئەندامی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401983-ئێران_بە_فەرمی_بوو_بە_ئەندامی_فیدراسیۆنی_جیھانیی_تۆپی_پێی_بچوک
ئێران بە شێوەیەکی فەرمیانە بوو بە ئەندامی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 11:51 Asia/Tehran
  • ئێران بە فەرمی بوو بە ئەندامی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک

ئێران بە شێوەیەکی فەرمیانە بوو بە ئەندامی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئێران «ئیسنا»،بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک، ئەندامانی لێژنەی ڕاپەڕاندنی ئەم فیدراسیۆنە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی خۆیاندا دەنگی ئەرێنییان دا بە ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک.

لەم کۆبوونەوەیەدا ئەندامەتیی وڵاتانی ئێران، هۆڵندا، شیلی، ئێکوادۆر، گابۆن، کۆنگۆ، زامبیا و نەیجێریا وەکو ئەندامانی تازەی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی بچوک پەسەند کران و بەمجۆرە ژمارەی ئەندامانی ئەم فیدراسیۆنە گەییشتە ١٤٤ وڵات.

ئەنجومەنی تۆپی پێی بچوکی ئێران لە سەرماوەزی ساڵی ڕابدووەوە وەڕێ خراو بە ڕەزامەندیی وەزارەتی وەرزش و لاوان لەژێر چاودێریی فیدراسیۆنی وەرزشە گشتییەکان دەستی کردووە بە چالاکی نواندن و لە ئێستادا ئەم بوارە لە ەواوی پارێزگاکانی وڵات دا چالاکە.