بەرپا کرانی پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402043-بەرپا_کرانی_پیشانگای_نێونەتەوەیی_کتێبی_ئانکارا
پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی ئانکارا بە پیشان دانی بەرھەم و دانراوی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ھەڵکەوتە ئیسلامی و شۆڕشگێڕو تەوەرەکانی خۆڕاگری دەستی بەکار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 14:39 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی ئانکارا

پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی ئانکارا بە پیشان دانی بەرھەم و دانراوی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ھەڵکەوتە ئیسلامی و شۆڕشگێڕو تەوەرەکانی خۆڕاگری دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم پیشانگایە بۆملوەی حەوتەیەک لە ناوەندی پیشانگا نێونەتەوەییەکانی ئانکارا بەرپایە.

لە سەر ئەرکی ناوەندی بڵاوکراوەی «ئۆنسوز» بەرھەمگەلێکی ئیمام خومەینی(رە)، شەھید موتەھھەری، شەھیدانی تەوەرەی خۆڕاگری و پێنج بەرھەمی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەوانە کتێبی ئەربەعین بە زمانی تورکیی ئەستەمۆڵی،وەرگێڕان و... خراوەتە بەردەستی تێکڕای ھۆگران.

ھەروەھا دەقی وتارەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کتێبێکدا بە ناوی «کازیوەی ھیوا» بە زمانی تورکیی ئەستەمۆڵی چاپ و بڵاو بووەتەوەو خراوەتە بەر دیدی سەردانیکارانی پیشانگاکە.