مەداڵیای زێڕی " جەواد فروغی " لە کێبەرکێکانی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیونی جیهانیی
ئەندامی تیمی نیشتمانیی تیر هاویشتنی ئێران لە ڕەوتی کێبەرکێکانی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیونی جیهانیی کە لە وڵاتی پۆڵندا بەڕێوە دەچێت گەیشتە مەدالیای زێڕی لقی میکسی دەمانچەی 10مەتری بایی .
لە کێبەرکێکانی جامی سەرۆکایەتی فێدراسیونی جیهانی کە لە وڵاتی پوڵندا خەریکە بەڕێوە دەچێت جەواد فروغی لە ئێران بوو بە خاوەنی مێداڵیای زێڕی لقی میکسی دەمانچەی 10 مەتری بایی .
فیناڵی ئەو کێبەرکێیانە لە لقی میکسی دەمانچەی 10 مەتری بایی ،دوێنێ هەینی لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە جەواد فروغی تاکە نوێنەری ئێران لەو کێبەرکێیانەدا هاوڕێ لە گەڵ وەرزشوانی هیندی با تێکەڵی تیمگەلێک لە وڵاتانی فەڕانسا و ڕووسیە کێبەرکێیان کرد کە لە ئاکامدا توانیان مێداڵیای زێڕی ئەو خولە لە کێبەرکێیەکان بە خۆیان تەرخان بدەن .
جەواد فروغی نوێنەری شیاوی ئێران وخاوەنی مێداڵیای زێڕی ئولەمپیکی تورکیا بە هۆی وەدەس هێنانی ئیمتیازی باڵا لەو کێبەرکێیانە چەندین جارڕێزی لێگیرا .