زۆرانی تازەلاوانی جیھان ، مەدالێکی ئاڵتوون و 3 برۆنز بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402284-زۆرانی_تازەلاوانی_جیھان_مەدالێکی_ئاڵتوون_و_3_برۆنز_بۆ_ئێران
پێشبڕکێکانی ریزبەندیی و فیناڵی پێنج کێشی یەکەمی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیھان شەوی رابردوو لە شاری بێلگرادی سربستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا تیمی ئێرات بە یەک مەدالیای زێڕ و سێ مەدالیای برۆنز گەیشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2021 05:25 Asia/Tehran
  • زۆرانی تازەلاوانی جیھان ، مەدالێکی ئاڵتوون و 3 برۆنز بۆ ئێران

پێشبڕکێکانی ریزبەندیی و فیناڵی پێنج کێشی یەکەمی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیھان شەوی رابردوو لە شاری بێلگرادی سربستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا تیمی ئێرات بە یەک مەدالیای زێڕ و سێ مەدالیای برۆنز گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیر عەلی ئازەر پیرا زۆرانگری لقی ئازادی کێشی 97 کیلۆ یەکەم مەدالیای زێڕی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر 23 ساڵی جیھان خستە مل . 

ھەروەھا ئەحمەد مەحموودنژاد لە کێشی 57 کیلۆدا ، عەلی ئەکبەڕ فەزڵی لە کێشی 70 کیلۆدا و عەلی سەوادکوھی لە کێشی 79 کیلۆدا بە مەدالیای برۆنز گەیشتن . 

لە کۆتایی پێشبڕکێکانی پێنج کێشی یەکەم دا تیمی ئێران لە ریزبەندی تیمی دا بە 70 خاڵ لە سەروودایە و تیمەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە 60 و روسیاش بە 55 خاڵ لە پلەی دواتردان .