کیژە ڤووشۆکارەکانی بیجاڕی ١٠ میداڵیان بردەوە
تشرینی دووهم 08, 2021 16:42 Asia/Tehran
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بیجاڕ وتی: کچانی ڤووشۆکاری بیجاڕ لە پێشبڕکێکانی پارێزگای کوردستان توانیان ١٠ میداڵیای جۆراوجۆر بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئەمیر نەورۆز لەم بارەوە وتی: تیمی ڤووشۆی ژنانی یاسووکەند بە ڕاهێنانی ئەعزەم بەهرام زادە لە یەکەمین بەشداری خۆی لە کێبەرکێکانی تازەلاوانی کوردستان ١٠ میداڵیای جۆربەجۆریان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.
ئەو وتیشی: پێشبڕکێکانی پووم سێی تێکواندۆی وڵات بە میوانداری بیجاڕ کۆتایی سەرماوەز بەڕێوە دەچێت و مەبەستی سەرەکی لەم ڕاهێنانەش، هاواهەنگی فیزیکی، فکری و ڕۆحی فێرخوازانە.