بەتەمەنترین ژنی جیهان خەڵکی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403000-بەتەمەنترین_ژنی_جیهان_خەڵکی_ئێرانە
فاتیمە نەورۆزی تەمەن 122 ساڵان وەک بەتەمەنترین ژنی جیهان دەستنیشان کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 11:39 Asia/Tehran
  • بەتەمەنترین ژنی جیهان خەڵکی ئێرانە

فاتیمە نەورۆزی تەمەن 122 ساڵان وەک بەتەمەنترین ژنی جیهان دەستنیشان کراوە.

 

فاتیمە نەورۆزی ساڵی 1899 لە پارێزگای خۆراسان لە ئێران لەدایکبووە و لە تەمەنی 25 ساڵی شووی کردووە و هیچ بەهرەیەکی لە خوێندەواری نەبردووە.

لەئێستادا چاوی کز بووە و گوێچکەی زۆر باش نابیستێت و ڕۆژانە گۆچان بە ڕێدا دەڕوات و بە وتەی خۆی پێنج فەرزەی نوێژ بەجێدێنێت و دەڵێت نەخۆشی دڵ و زەخت و چەوری خوێنی هەیە.

پێشتر کین تاناکای ژاپۆنی کە تەمەنی 118 ساڵان بوو وەک بەتەمەنترین ژنی جیهان دەناسرا، بەڵام لە ئێستادا فاتیمە نەورۆزی بەتەمەنترین ژنی جیهانە.