ھەوڵدان بۆ تۆمارکرانی بەتەمەنترین داری ئێران لە یۆنسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403145-ھەوڵدان_بۆ_تۆمارکرانی_بەتەمەنترین_داری_ئێران_لە_یۆنسکۆ
دارە سەوڵێک لە پارێزگای یەزدی ئێران تەمەنی دەیان سەدەیە و چاوەڕێ دەکرێت بچێتە لیستی میراتی جیھانی رێکخراوی یونسکۆوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2021 07:21 Asia/Tehran
  • ھەوڵدان بۆ تۆمارکرانی بەتەمەنترین داری ئێران لە یۆنسکۆ

دارە سەوڵێک لە پارێزگای یەزدی ئێران تەمەنی دەیان سەدەیە و چاوەڕێ دەکرێت بچێتە لیستی میراتی جیھانی رێکخراوی یونسکۆوە.

 

ناوی زانستی ئەم دارە"Cupressus sempervirens"ە و یەکێکە لە بەتەمەنترین دارەکانی جیھان کە لە ئێستادا ٢٨ مەتر بەرزە و قەدی دارەکەش چوار مەتر ئەستوورە.

مێژوونوسان و گەڕیدەکانی سەدەی ناوەڕاست لە کتێبەکانیاندا باسیان لەم دارە کردوە.

بەبڕوای شارەزایان دارەکە تەمەنی زیاتر لە چوار ھەزار ساڵە و لەڕێی رێڕەوە ئاوییە دێرینەکانەوە ئاودراوە، وێڕای ئەو وشکەساڵییەی لە چەند ساڵی رابردوودا ئێرانی گرتووەتەوە بەڵام دارەکە وشک نەبووە.

بەرپرسان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە ئێران گرنگییەکی زۆر بەم دارە دەدەن و ھەوڵێکی زۆریش دەدەن بۆ ئەوەی دارەکە بچێتە لیستی میراتی جیھانیی رێکخراوی یونسکۆوە.