درەوشانەوەی وەرزشکارانی ئێران لە پێشبڕکێ جیھانیەکانی موی تای
کانونی یهکهم 12, 2021 12:04 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەکانی موی تای پیاوان و ژنانی ئێران لە پێشبڕکێ جیھانیەکانی تایلەند بە 14 مەدالیای رەنگاڕەنگ گەیشتن .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم پێشبڕکێیانەدا کە لە شاری بانکۆکی پێتەختی تایلەند بەڕێوەچوو ھەڵبژاردەی موی تای ئێران لە دوو بەشی یپیاوان و ژنان ، 2 مەدالی زێڕ ، 7 زیو و 5 برونزی بەدیاری ھێنا .
لەم نێوەدا تیمی ژنانی ئێران درەوشانەوەی تایبەتی ھەبوو و 9 مەدال( 2 زێڕ ، 5زیو و 2 برۆنز) یان بە ناوی خۆیان تۆمار کرد .
موی تای بە مانای خەباتی تایلەندیە . موی بە مانای خەبات و تای ش بە مانای تایلەندە . ئەم ھونەرە جەنگاوەریە پشینەی زیاتر لە 2000 سایڵ لە وڵاتانی تایلەند ، میانمار ، کامبۆج و مالزی ھەیە .
سەرپەیڤ