وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئێرانی بوو بە دوھەمی جیھان
کانونی یهکهم 12, 2021 18:39 Asia/Tehran
وەرزشکاری دەستەی 81 کیلۆی ئێران لە پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانەتیی جیھن لە تاشکەندی ئۆزبەکستان بە دوو مادالیای زیو و یەک برۆنز ، لەسەر سەکۆی جێگری پاڵەوانەتیی راوەستا و ئێران بۆ یەکەم جار لەم کێشەدا بوو بە خاوەنی مەدالیای زیو .
پێشبڕکێیکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانەتیی 2021 ی جیھان ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاشکەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو و لەم دەستەیەدا مستەفا جەوادی وەرزشکاری ئێران ، لە گەڵ چەندین وەرزشکار لە وڵاتانی روسیا ، بولگاریا ، ئەرمەنستان ، کۆلۆمبیا ، تورکمانستان ، میسر و کۆریای باشوور رکابەریی کرد .
جەوادی بۆ یەکەمجار ئێرانی کردە خاوەنی مەدالی زیوی پێگەیشتووانی جیھان .
سەرپەیڤ