ھاریکاریی وەرزشیی ئێران و عێراق پەرە دەستێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403628-ھاریکاریی_وەرزشیی_ئێران_و_عێراق_پەرە_دەستێنێ
سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران و ھاوشانە عێراقیەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی پەرەپێدانی ھاریکاریی وەرزشیی دوو وڵاتی برادەر و دراوسێ ، تەبایی نامەی وەرزشیی ئیمزا دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 22:35 Asia/Tehran
  • ھاریکاریی وەرزشیی ئێران و عێراق پەرە دەستێنێ

سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران و ھاوشانە عێراقیەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی پەرەپێدانی ھاریکاریی وەرزشیی دوو وڵاتی برادەر و دراوسێ ، تەبایی نامەی وەرزشیی ئیمزا دەکەن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا سەید ساڵح ئەمیریی سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئولەمپیکی ئێران کە لەسەر بانگشێتنی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی عێراق و بە مەبەستی سەردانی شوێنە وەرزشیەکان و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئەم وڵاتە چووەتە بەغدا ، تەباییانەمەی ھاریکاریی دوو قۆڵیی ئیمزا دەکات . 

 ساڵحیی ئەیمریی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا و لە چاوپێکەوتنی رەعد حەموودی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی عێراق وتووێژی بەرایی لە بارەی بڕگەکانی تەباییانامەی ھاریکاریی ئەنجامدا و بڕیار درا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە بەغدا ، ئەم رێککەوتنە ئیمزا و یەکجارەکیی بکرێت .